رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دەرمانسازی رایدەگەیێنێت، نابێت دەرمانی شەکرە بەبێ رەچەتەی پزیشک بۆ مەبەستی دابەزاندنی کێش بەکاربهێنرێت و جەخت دەکاتەوە، دەبێت لەژێر رێنوێنیی پزیشکدا وەربگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 15-9-2025 دکتۆر باوان کامیل، پزیشکی دەرمانساز لە بووڵتەنی تەندروستی گوتی، "زۆرجار ئەو دەرمانانە بە شێوەی ئۆنڵاین دەفرۆشرێن و بە رێکارەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریدا تێناپەڕن، فرۆشتنی دەرمانەکە بە شێوەی ئۆنڵاین و هەڵنەگرتنی لە پلەی گەرمیی گونجاودا، کاریگەریی لەسەر کواڵیتیی دەرمانەکە دەبێت".
ئەو پزیشکە دەرمانسازە هۆشداری دەدات و دەڵێت، هەر کەسێک لەکاتی بەکارهێنانی ئەو دەرمانەدا تووشی نیشانەکانی وەک سکچوون و رشانەوە بوو، پێویستە راستەوخۆ پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکاتەوە، چونکە مەترسیدارە.
لە کۆتاییدا، دکتۆر باوان کامیل جەخت دەکاتەوە کە باشترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش، پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستە، نەک پەنابردن بۆ بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانی لەو شێوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ