لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان مردن بە کۆرۆنا تۆمارنەکرا

 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 473 تووشبووی دیکە تۆمارکراون و 2 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا هەشت هەزار و 175 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 473 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک تۆمارنەکراوە.
 
ئەو 2 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان لە سنووری پارێزگای دهۆک بوون.
 
هەروەها 488 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەمترینیان لە هەڵەبجە بوون.
 
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 178 هەزار و 252 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 166 هەزار و 690 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 382 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، حەوت هەزار و 180 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
 
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە ( ٤٧٦ )
 
١. پشکنین: ( ٨١٧٥ پشکنینی نوێ) 
• ( ٣١٧٨) هەولێر
• ( ١٦٢٣) سلێمانی
• ( ٢٨٩١) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٣٨٨) گەرمیان
• ( ٩٥) ڕاپەڕین
 
٢. تووشبوو: ( ٤٧٣ تووشبووی نوێ)
• ( ٨٨) هەولێر
• ( ١٩٩) سلێمانی
• ( ١٥٧) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٢٩) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
 
٣. چاکبوون: ( ٤٨٨ چاکبوون)
• ( ١٢٣) هەولێر
• ( ٢١١) سلێمانی
• ( ١٠٢) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٤٨) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
 
٤. مردن: ( ٢ مردن)
• ( ٠) هەولێر
• ( ٠) سلێمانی
• ( ٢) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠ ) ڕاپەڕین 
 
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠١٣٠٦٤ (٧٠٢٨٧٦ هەولێر، ٤٨٥٨٠٧ سلێمانی، ٨٠٨٥٣٤ دهۆك، ١٥٨٤٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٨٢٥٢ (٥٤٢٧٦ هەولێر، ٥٨٠٣٧ سلێمانی، ٦٢١٩١ دهۆك، ٣٧٤٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٦٦٦٩٠ ( ٥٢٠٩٧ هەولێر، ٥١٥٥٥ سلێمانی، ٥٩٤٦٠ دهۆك، ٣٥٧٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧١٨٠ (٩٨٧ هەولێر، ٤٤٧٧ سلێمانی، ١٦٩٦ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)
مردن ٤٣٨٢ (١١٩٢ هەولێر، ٢٠٠٥ سلێمانی، ١٠٣٥ دهۆك، ١٥٠ هەڵەبجە)
 
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
 
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ). 
 
وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
١٦ی حوزەیران ٢٠٢١