تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 پزیشک لە وڵاتی پێرو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

رووداو- دیجیتاڵ

لە وڵاتی پێرو زۆرترین رێژەی مردن بە کۆرۆنا لەنێو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی هەیە، بۆیە بەرپرسانی تەندروستیی وڵاتەکە بە پێدانی قورچکی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەیانەوێت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی بپارێزن.

بەگوێرەی بڕیارەکە لە پێروو، بڕیارە نزیکەی ملیۆنێک پزیشک و کارمەندی تەندروستیی قورچکیی سێیەمی ڤاکسینیان پێبدرێت.

هێرناندۆ کاڤاڵۆس، وەزیری تەندروستیی پێرو دەڵێت، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیی دوو قورچکی ڤاکسینی سینۆفارمیان وەرگرتووە و ئێستا ڤاکسینی فایزەر وەک قورچکی سێیەم بەکاردەهێنن.

بەپێی ئامارەکان، 543 پزیشک و 174 پەرستار بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.