رووداو - تەندروستی
بۆ جارێکی دیکە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و هاوبەشە دێرینەکەی، کۆمپانیای ئەلیانز، لە ساڵی 2025ـدا جارێکی دیکە هەوڵەکانیان یەکخستەوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەڵمەتی جیهانیی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک.
وەک درێژەپێدەری ئەو هەڵمەتەی لە ساڵی 2023 دەستی پێکرد، شەوی شەممە یاریگای "ئەلیانز ئارێنا" بە رەنگی پەمەیی رووناک دەکرێتەوە. هاوکات لە مانگی تشرینی یەکەمدا، هەردوو تیپی پیاوان و خانمانی یانەکە لە یارییەکانیاندا درێسێکی تایبەت دەپۆشن کە هەڵگری پەیامی هۆشیارییە.
هێربێرت هاینەر، سەرۆکی یانەی بایرن میونشن، جەختی لەسەر گرنگیی کاری بەکۆمەڵ کردەوە و وتی: "هەروەک چۆن رۆحی تیم لە وەرزشدا کلیلی سەرکەوتنە، بە هەمان شێوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمکیش پێویستمان بە کاری تیمییە، چونکە تەندروستی کارێکی بەکۆمەڵە."
هێربێرت داوای لە هاندەران کرد کە ئەم پەیامە گرنگە بگەیەننە ئازیزانیان و هانیان بدەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە، کە کلیلی سەرەکیی رزگاربوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ