لە کۆیە هیچ سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە نییە

16-10-2025
بڕوا فەرهاد
تەندروستیی کۆیە.
تەندروستیی کۆیە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەری گشتی لە کۆیە رایدەگەیێنێت، لە شارەکەدا هیچ سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجەی مەمک نییە، لە کاتێکدا زیاتر لە 40 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لەو شارەدا تۆمارکراون.
 
د. دەوەن جەمال، پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی، بە رووداوی رایگەیاند، "لەکۆیە سەنتەرێکی تایبەت بە شێرپەنجە نییە." ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆیە زیاتر لە 40 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک هەن و ساڵانە نزیکەی 10 تووشبووی نوێی شێرپەنجەی مەمک تۆمار دەکرێن.
 
د. دەوەن جەمال، هۆشیاری خانمانی کۆیەی بەرز نرخاند و گوتی، "خانمانی کۆیە هۆشیارییان زۆرە و پشکنینی پێشوەختە دەکەن."
 
ئەم پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتییە روونیشیکردەوە، "هەموو گرێیەکی مەمک نابێتە شێرپەنجە" و هەروەها "لە هەموو حاڵەتێکی شێرپەنجەی مەمک، مەمکەکە بەتەواوەتی لانابردرێت."
 
د. دەوەن جەمال، پشتگیری خۆی بۆ هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمک دەربڕی و گوتی، "پشتگیری هەڵمەتی لونای پەمەیی دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.