ئەمەریکا پشکنینێکی نوێی دەستنیشانکردنی کۆرۆنای دروستکردووە کە لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت
رووداو- دیجیتاڵ
پزیشکانی زانکۆی یەیل لە ئەمەریکا جۆرە پشکنینێکی نوێی دەستنیشانکردنی کۆرۆنایان دروستکردووە کە لەراستەوخۆ لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت.
برێت گیرۆیر، بەرپرسی پشکنینەکان لە ئەمریکا دەڵێت، ئەم پشکنینە نوێیە راستەوخۆ لەرێگەی لیکی دەمەوە ئەنجامدەدرێت و دەتوانێت تاراددەیەکی زۆر کاریگەر بێت لە بواری دەستنیشانکردنی تووشبووان.
بەپێچەوانەی پشکنینەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم پشکنینە نوێیە لەماوەی سێ کاژێردا دەردەچێت.
ناسان گروبا، پرۆفیسۆری یاریدەدەری پەتازانی لە زانکۆی یەیل دەڵێت، ئەم پشکنینە نوێیە وردە و کاتێکی کەمی دەوێت بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی دەربچێت، هەرزانیشە نرخی هەر پشکنینێک 10 دۆلارە.
پزیشکە داهێنەرەکانی پشکنینەکە لە زانکۆی یەیل رایدەگەیێنن، پشکنینەکە بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی پەسندکراوە، لە چەند هەفتەی داهاتوو بەردەستدەبێت.