رووداو - تەندروستی
ئەو کەسانەی کێشەی نزیکبینینیان هەیە و بێ چاویلکە ناتوانن لە نزیکەوە بخوێننەوە. لەمەولا پێویستتان بە چاویلکە نابێت تەنیا قەترەیەک، کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا (FDA) مۆڵەتی بە بەکارهێنانی قەترەیەک دا کە بۆ ماوەی 10 کاژێر چارەسەری کێشەی نزیکبینی دەکات و دەبێتە جێگرەوەیەکی نوێ بۆ چاویلکە.
قەترەکە بە ناوی VIZZ، کە بۆ چارەسەرکردنی کزبوونی نزیکبینی بەهۆی چوونە تەمەنەوە بەکاردێت. ئەم قەترەیە کە لەلایەن کۆمپانیای LENZ Therapeutics بەرهەمهێنراوە، دەتوانێت ببێتە جێگرەوەیەکی کاریگەر بۆ ملیۆنان کەس لە جیهاندا کە پشت بە چاویلکەی خوێندنەوە دەبەستن.
قەترەی VIZZ رۆژانە یەکجار بەکاردەهێنرێت و مادەی چالاکی "ئەکلیدین"ی تێدایە. ئەم مادەیە بە شێوازێکی جیاواز کار دەکات؛ لەڕێگەی بچووککردنەوەی بیلبیلەی چاو، ئەم میکانیزمە قووڵایی بینین زیاد دەکات کاریگەرییەکەی لەماوەی 30 خولەکدا دەردەکەوێت و یارمەتیی چاو دەدات بە روونی شتە نزیکەکان تاوەکو 10 کاژێر بەردەوام ببینێت، بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر بینینی دوور هەبێت.
ئیف شیمێل پێنینک، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنەر رایگەیاند: بڕیارە قەترەی VIZZ لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025ـدا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە بازاڕەکانی ئەمریکادا بەردەست بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ