WHO بە گوژمەی 3.2 ملیۆن دۆلار یارمەتیی حکومەتی عێراق دەدات

17-11-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) و نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان (UNDRR)، پاڵپشتیی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکان لە کاریگەرییە تەندروستییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
 
WHO رایدەگەیێنێت پڕۆژەکە بە گوژمەی 3.2 ملیۆن دۆلارە، یارمەتیی حکومەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی پلانی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی مەترسیی کارەساتەکان بخاتە نێو سیاسەتی تەندروستییەوە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دانیشتووانی ناوچەکە و کۆچبەران سوود لە سیستمێکی تەندروستیی بەهێزتر و گشتگیرتر وەردەگرن.
 
د. جەمیلە ئەلرابیعی، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایگەیاند، "لەرێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ حکومەتی عێراق، IOM و UNDRR، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە سیستمی تەندروستیی عێراق خۆڕاگر، گونجاو و گشتگیرە بۆ هەمووان، بە کۆچبەران و ئاوارەکانیشەوە."
 
پڕۆژەکە سەدان کارمەندی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق، بەتایبەتی لە پارێزگای بەسرە و پارێزگاکانی باشوور کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، سوودمەند دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

راوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان: لەماوەی 40 ساڵدا تووشبووی ئەیدز ٪4000 زیاد بووە

راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.