رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە فەرەنسا دەریدەخات، ئاوی بەلوعە تەندروستترە لە ئاوی نێو بتڵی پلاستیکی.
توێژینەوەکە لەلایەن دەزگای سەلامەتیی خۆراکی فەرەنسا ئەنجامدراوە، ئاشکرای دەکات ئەو کەسانەی پشت بە خواردنەوەی ئاو لە بتڵی پلاستیکیدا دەبەستن، ساڵانە نزیکەی 90 هەزار وردیلە پلاستیک قووت دەدەن. لە بەرامبەردا، ئەو کەسانەی ئاوی بەلوعە دەخۆنەوە، رێژەکە بۆ نزیکەی 40 هەزار وردیلە پلاستیک کەم دەبێتەوە.
دەزگای سەلامەتیی خۆراکی فەرەنسا، ئاماژە بەوەدەکات، ئەم تەنۆلکە بچووکانە دەتوانن کاریگەریی نەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس دروست بکەن و ببنە هۆی گۆڕانکاری لە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەدا.
لوکاس کێنەر، لە زانکۆی پزیشکیی ڤیەننا رایگەیاند: خواردنەوەی ئاو لە بتڵی پلاستیکیدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی قەڵەوی، شەکرە و نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر زیاد دەکات، ئەمەش بەهۆی کاریگەری وردیلەپلاستیکی پۆلی ئیسیلین تێرێ فثالات کە پێی دەگوترێت PET.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ