رووداو - تەندروستی
ناوەندی راپرسیی گالۆپ بۆ راوێژکاری و شیکاری لە ئەمریکا، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی 2025 لەبارەی دۆخی سۆزداریی جیهان، لیستی تووڕەترین گەلانی جیهانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا چاد پلەی یەکەمی گرتووە و عێراقیش لە 10 وڵاتی یەکەمدایە.
بەپێی راپۆرتەکەی گالۆپ بۆ ساڵی 2025 کە پشتی بە ئاماری زیاتر لە 145 هەزار کەس لە 144 وڵات بەستووە، دەرکەوتووە، چاد بە رێژەی 47٪ تووڕەترین گەلی جیهانی هەیە. دوای ئەویش، ئوردن بە رێژەی 46٪ لە پلەی دووەمدا دێت.
راپرسییەکە، لەسەر بنەمای پرسیارێک لە بەشداربووان کراوە کە ئایا "رۆژی پێشتر هەستیان بە تووڕەیی کردووە؟" رێژەی سەدیی وەڵامی "بەڵێ" بۆ هەر وڵاتێک ریزبەندییەکەی دیاریکردووە.
عێراق، لە پلەی پێنجەمی لیستەکەدا هاتووە و 40٪ـی بەشداربووانی رایانگەیاندووە، رۆژی پێشتر هەستیان بە تووڕەیی کردووە. ئەمەش عێراق دەخاتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە ئاستێکی بەرزی گوشاری دەروونی و سۆزدارییان هەیە.
10 تووڕەترین گەلانی جیهان بەپێی راپۆرتەکە بریتین لە؛
1. چاد: 47٪
2. ئوردن: 46٪
3. ئەرمینیا: 43٪
4. قوبرسی باکوور: 42٪
5. عێراق: 40٪
6. سییرا لیۆن: 40٪
7. گینیا: 39٪
8. کۆنگۆی دیموکرات: 38٪
9. فەڵەستین: 38٪
10. ئێران و مەغریب: 37٪
گالۆپ، ئاماژەی بەوە کردووە هەستە نەرێنییەکان وەکو تووڕەیی، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ پەیوەندییەکی نزیکیان بە ناجێگیریی سیاسی و ئابووریی وڵاتانەوە هەیە. هەروەها، راپۆرتەکە دەریدەخات، لەسەر ئاستی جیهان، 39%ـی خەڵکی هەست بە دڵەڕاوکێ و 37% هەست بە گوشاری دەروونی دەکەن، کە بەراورد بە دەیەی رابردوو ئاستەکان بەرزتربوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ