رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە چین دەریخستووە، ئەو گەنجانەی کە بڕێکی زۆر خواردنەوە گازی، وزەبەخش و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە رووتانەوەی قژ زیاترە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی تسینگهوا لە چین، لەسەر هەزار و 28 کەس کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 45 ساڵ بووە کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە حەوت خواردنەوەی ناتەندروست دەخۆنەوە، نزیکەی چوار هێندە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە رووتانەوەی قژ هەبووە بەراورد بەوانەی کە کەمیان خواردووەتەوە.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەو بەشداربووانەی کە کێشەی قژ هەڵوەرینیان هەبووە، لە هەفتەیەکدا بە تێکڕا 4 هەزار و 293 ملیلیتر خواردنەوەی ناتەندروستیان خواردووەتەوە، لە کاتێکدا ئەو رێژەیە لەلایەن بەشداربووانی دیکەوە تەنها نیوەی ئەوە بووە.
زانکۆکە ئاماژەیان بەوە کردەکات کە بڕی زۆری شەکر لە خوێندا رەنگە ببێتە هۆی چالاکبوونی زیاد لە پێویستی رێڕەوێکی کیمیایی ناسراو بە "پۆلیۆل" (polyol pathway)، کە ئەمەش زیان بە خانەکانی بنکی تاڵە قژەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی قژ هەڵوەرین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ