پسپۆڕێکی فسیۆلۆژی جەستە: پێویستە لە جەژندا خۆراکی تەندروست بخورێت

رووداو- دیجیتاڵ

پزیشكێكی پسپۆڕی فسیۆلۆژی جەستە دەڵێت، دەبێت لە جەژندا خۆراکی تەندروست بخورێت، بەڵام دوای ژەمەکان پێویستە جوڵەش بکرێت و سەردانی خزم و دۆستان تەنیا بە پیادەڕەوی بێت. 


د. دلێر قادر گەڵاڵی، پسپۆڕی فسیۆلۆژی جەستە دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما باشتروایە هاتووچۆ و سەردانکردن لە جەژندا بخرێتە پێش کاژێر 10 و ئێواران دوای کاژێر 4-5، بۆ ئەوەی گەرما مەترسیی لەسەر جەستە دروستنەکات و دووربین لە وشکبوونەوە. 

د. دلێر روونیدەکاتەوە، دەبێت هاونیشتمانییان کەمترین بڕی چوکلێت و شیرینی بخۆن، چونکە زۆر خواردنییان هۆکارێكە بۆ تووشبوون بە سکچوون و ئەمەش سەرەنجام دەبێتەهۆی وشکبوونەوە.