لێکۆڵینەوەیەک: ناهاوسەنگیی بەکتریاکانی زێ مەترسییە بۆ سەر لەدایکبوونی سرووشتی
رووداو - تەندروستی
زانکۆی کۆپنهانگن لە دانیمارک ئاماژە بەوەدەکات، بوونی ناهاوسەنگی لە بەکتریایەکانی ئەندامی زاوزێی خانمان مەترسیی دەخاتە سەر لەدایکبوونی منداڵ بەشێوەی سرووشتی.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک کراوە و دەرکەوت، ئەو خانمانەی ناهاوسەنگیان لە بەکتریای ئەندامی زاوزێیان هەیە مەترسیی لەدایکبوونی منداڵەکەیان بە رێگای سرووشتی هەیە، بۆیە پێویستە بە نەشتەرگەریی منداڵیان ببێت.
توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە، ئەگەر بێت و دایکێک بەکتریاییەکانی زێی هاوسەنگ نەبێت، منداڵەکەی بە سرووشتی لەدایکبێت مەترسیی تووشبوونی کۆرپەکەی بە هەناسەتەنگی بەرزە.
د. یاکۆب ستۆکهۆڵم، سەرپەرشتیاری توێژیەنەوەکە دەڵێت: "توێژینەوەکەیان ئەوە دەردەخات هەرچەند هەوکردنی بەکتریای زاوزێی خانمان زیاتربێت مەترسیی لەدایکبوونی منداڵ بە نەشتەرگەریی بەپەلە زیاتر دەبێت".