وەزارەتی تەندروستی سەنتەری تالاسیمیا و هیمۆفیلیا لە دەڤەری راپەڕین دەکاتەوە


رووداو- هەولێر 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری تالاسیمیا و هیمۆفیلیا لە دەڤەری راپەڕین دەکاتەوە.


د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بەپێی بەرنامەی وەزارەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە بواری تەندروستی و چارەسەرکردنی هاونیشتمانییان و دانیشتووانی کوردستان، سەنتەری تالاسیمیا و هیمۆفیلیا لە دەڤەری راپەڕین دەکەنەوە.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستی کە واژۆی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، لە دەڤەری راپەڕین، سەنتەرێکی تایبەت بە تالاسیمیا و هیمۆفیلیا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین دەکەنەوە.