پسپۆڕێک: پاڵپشتیی پیاوان و گۆڕینی خۆراک لە قۆناخی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە گرنگن

20-09-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. سروە عەبدولڕەزاق
دکتۆر لونا خالید - د. سروە عەبدولڕەزاق
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. سروە عەبدولڕەزاق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون، چەند رێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی قۆناخی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە دەخاتەڕوو و جەخت لەسەر گرنگیی پاڵپشتیی دەروونی و سیستمی خۆراکیی گونجاو دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 20-9-2025 د. سروە عەبدولڕەزاق لە بووڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "بۆ کەمکردنەوەی نیشانەی گەرمبوونی لەناکاو، پێویستە خانمان شەوان لە شوێنێکی فێنکدا بخەون، پۆشاکی تەنک بەکاربهێنن، زوو زوو خۆیان بشۆن و لە خواردنی تیژ، چای گەرم و کافاین دووربکەونەوە".
 
سەبارەت بە لایەنی دەروونی، د. سروە عەبدولڕەزاق، ئاماژەی بەوەکرد کە تووشبوون بە خەمۆکی لەم قۆناخەدا ئاساییە و گوتی: "پێویستە خانمان لەو شتانە دووربکەونەوە کە تووشی دڵتەنگییان دەکات و زیاتر قسە لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان بکەن." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "پاڵپشتیی پیاوان بۆ هاوژینەکانیان لەم کاتەدا زۆر گرنگە."
 
لە رووی خۆراکەوە، ئەو پسپۆڕە رێنمایی دەدات بە خواردنی دۆشاوی توو و تەحین کە سوودبەخشن، لە هەمان کاتدا دەڵێت: "پێویستە خانمان لە خواردنی هەنجیر، خورما و کاڵەک دووربکەونەوە و زیاتر گرنگی بە خۆراکە مزرەکان بدەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.