رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لوتکەی تەندروستیی کوردستان لە شاری هەڵەبجە دەستیپێکرد، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکان، میوانانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارن.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە گبە رووداوی رایگەیاند، "هیوادارم ئەو لوتکەیە دەرخەری ئەوەبێت کە کەرتی گشتیی تەندروستی قوربانیی کەرتی تایبەت نەکرێت."
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە سوپاسی رێکخەرانی لوتکەکەی کرد کە ئەمساڵ هەڵەبجەیان هەڵبژاردووە و گوتی، "هەموو کۆنفرانسێکی زانستی برەودانە بە کەرتی تەندروستی و من وەک تەندروستیی هەڵەبجە گوێ لە هەموو رەخنەکان دەگرم کە لێم دەگیرێت."
د. ئازاد مستەفا ئاماژەی بەوەشکرد، "چاوەڕێی پڕۆژەیەکی زۆر جوانبن کە لە رێگەی لوتکەی تەندروستی کوردستان و لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لە هەڵەبجە دەکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ