لە دهۆک هەڵمەتێکی هۆشیاری لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانە دژەبەکتریاییەکان رادەگەیێندرێت
رووداو - تەندروستی
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، لە رێگەی ژمارەیەک خوێندکاری دەرمانسازییەوە لە بازاڕی دهۆک، هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان لەبارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی هەڕەمەکیی دەرمانی دژەبەکترییەکان رێکدەخات.
زەید سوهەیب، خوێندکاری بەشی دەرمانسازی و یەکێک لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە، بە رووداوی راگەیاند، "ئامانجمان ئەوەیە خەڵک هۆشیاربکەینەوە لەبارەی دەرمانە دژەبەکتریایەکان و داوا دەکەین هاونیشتمانییان زۆر بەکاریان نەهێنن، چونکە دواتر جەستەیان بەرگری دژی ئەو دەرمانانە دروست دەکات."
زەید سوهەیب گوتیشی، "هەڵمەتەکە کاژێر 3:00ـی پاشنیوەڕۆ لەنێو بازاڕی دهۆک دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژی 24 / 11 بەردەوام دەبێت."
هەڵمەتەکە لەلایەن 10 خوێندکاری خۆبەخشی دەرمانسازییەوە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تاوەکو 24ـی 11 بەردەوام بێت.