پارێزگاری هەڵەبجە: بە هاوکاریی یونیسێف قوتابییانی هەڵەبجە ژیانێکی تەندروستتریان دەبێت
رووداو - تەندروستی
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هەڵەبجە، چونکە لووتکەی تەندروستیی کوردستان لەو پارێزگایە بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی بەرهەمهێنانی تاکێکی تەندروستە کە پێویستی بە پزیشک و دەرمان نەبێت.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، کەرتی پەروەردە و تەندروستی دوو کەرتی زۆر گرنگن، جەختی لەوەکردەوە، ئەو پێداویستییانەی کە رێکخراوی یونیسێف بۆ کەرتی پەروەردەی دابینکردووە، هەنگاوی یەکەمە بۆ ئەوەی قوتابیان ژیانێکی تەندروستییان هەبێت.
بەگوتەی نوخشە ناسیح، یونیسێف کۆمەڵێک پێداویستی بۆ قوتابخانەکان دابیندەکات کە هۆکارێک دەبن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ قوتابیان.