پزیشکێکی دڵ: نەخۆش هاتووەتە گوتوویەتی جەستەم دەخورێت، نازانم چی بکەم

20-11-2025
بڕوا فەرهاد
د. تیشک نەقشبەندی
د. تیشک نەقشبەندی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی راهێنراو لە بەریتانیا رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پزیشکی راهێندراو نییە، ئەمەش وادەکات نەخۆش نەزانێت بۆ کام پزیشک بڕوات و نەخۆشییەکەی بە ئاسانی دەستنیشان نەکرێت.
 
د. تیشک نەقشبەندی، پزیشکی راهێنراو لە بەریتانیا لەبارەی پسپۆڕییەکەی دەڵێت ئەو پسپۆڕەیە سەرەتا نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکات و ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرا، ئەوا دەینێرێتە لای پزیشکی پسپۆڕی تایبەتمەند بەو نەخۆشییە بەداخەوە ئەو پسپۆڕییە لە هەرێمی کوردستان نییە.
 
ئەو پزیشکە نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە پزیشکێکی دڵ پێیگوتووە، "نەخۆش هاتووەتە لام و گوتوویەتی جەستەم دەخورێت، نازانم چی بکەم." د. تیشک دەڵێت، "ئەگەر پزیشکی راهێندراومان هەبێت، ئەو دیاردانە روونادەن."
 
د. تیشک نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک نەخۆش هەیە دەچێتە لای پزیشکی دیکە بێ ئەوەی بزانێت نەخۆشییەکەی چییە، بەڵام ئەگەر بچێتە لای پزیشکی راهێندراو، ئەوا نەخۆشییەکەی ئاسانتر دەستنیشان دەکرێت، چونکە لە هەرێمی کوردستان گرنگیدانی پێشوەختە بە نەخۆش زۆر کەمە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە