رووداو - تەندروستی
پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن لە هەرێمی کوردستان ستاندارد نین و بەگوێرەی شوێنی جوگرافیی کەسەکان دەگۆڕێت، بەجۆرێک کەسێک لە شارۆچکەیەکی دوورەدەست هەمان خزمەتگوزاریی شارە گەورەکانی دەستناکەوێت.
دکتۆر گۆران عەلی، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە بەریتانیا، دەڵێت، "خزمەتی فریاگوزاری لە کوردستان بەگوێرەی شانسە، ئەگەر لە شارۆچکەیەک یان گوندێکی دوورەدەستبیت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان هەمان کوالیتیی شارە گەورەکانیان نابێت."
ئەو پسپۆڕەی فریاکەوتنە، ئاماژە بە سیستمی پێشکەوتووی بەریتانیا دەکات و دەڵێت، "لە بەریتانیا سیستمێکی تەندروستیی فریاکەوتنی زۆر باش هەیە، بەڵام پێویستیمان بە پشتیوانیی کەرتی حکومی هەیە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو سیستمە بگوازینەوە هەرێمی کوردستان."
دکتۆر گۆران، جەخت لەسەر پاراستنی سەلامەتیی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستیش دەکاتەوە و روونیدەکاتەوە، "لە بەریتانیا، چ لەنێو نەخۆشخانە یان لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان، گرنگییەکی زۆر بە سەلامەتیی پزیشک و تیمەکانی فریاکەوتن دەدرێت لەکاتی کارکردندا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ