لێکۆڵینەوەیەک: خواردنەوەی هەر بڕێکی کحول لە رۆژێکدا، مەترسیدارە

21-01-2025
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راپۆرتێکی نوێی فیدراڵیی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، خواردنەوەی تەنیا یەک پێک کحول لە رۆژێکدا دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی جگەر و چەندین جۆری شێرپەنجە زیادبکات.
 
جەختکردنەوە لەسەر مەترسییەکانی کحول لە دوای ئەوە دێت کە د. ڤیڤێک مۆرتی، پزیشکی گشتیی ئەمریکا، رێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە خواردنەوەی کحول و ئاماژەی بەوە کرد کە تەنانەت خواردنەوەی مامناوەندیش دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە لانیکەم حەوت جۆری شێرپەنجە زیادبکات.
 
د. کریستین کیرکپاتریک، پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند دەڵێت: "خواردنەوەی یەک پێک لە رۆژێکدا، واتە حەوت پێک لە هەفتەیەکدا. ئەم بڕە دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بچووکبوونەوەی مێشک و بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن زیادبکات."
 
د. وائیل حەرب، پسپۆڕی شێرپەنجە لە سەنتەری پزیشکیی مێمۆریاڵ لە کالیفۆرنیا دەڵێت: "تەنانەت یەک پێکیش لە رۆژێکدا دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، سوورێنچک و رێخۆڵە زیادبکات."
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ بڕێکی کحول سەلامەت نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە