رووداو - تەندروستی
زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی 50 گرام گۆشتی ئامادەکراو (کە نزیکەی یەکسانە بە یەک هۆتدۆگ) مەترسیی تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا کرا و دەرکەت، بڕێکی کەم لە گۆشتی ئامادەکراو، وەکو یەک هۆتدۆگ لە رۆژێکدا، مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی مەترسیدار زیاد دەکات، ئەمەشی بۆ مادە پارێزەرەکانی وەکو نیترات و نایترەت، چەوریی تێر و سۆدیۆمی بەرز و شێوازی ئامادەکردنی گەڕاندەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، خواردنی رۆژانەی یەک هۆتدۆگ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی "کۆڵۆن و رێکە'' بە رێژەی 7٪ بۆ 18٪و مەترسیی شەکرەی جۆری دوو بە رێژەی 11٪ زیاد دەکات.
دێمێ ۆز هایلە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: خواردنی گۆشتی ئامادەکراو سنووردار بکرێت و نەکرێتە بەشێک لە خۆراکی رۆژانە. باشترین بژاردە ئەوەیە کە پشت بە سەرچاوەی پڕۆتینیی تەندروستتر ببەسترێت، وەک گۆشتی تازە (مریشک، ماسی، گۆشتی سوور بەبێ چەوری) و بژاردە رووەکییەکان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ