قوتابییەکی کورد تەکنەلۆژیایەکی ژیریی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دروستدەکات

21-10-2025
بڕوا فەرهاد
کاتی چاوپێکەوتنەکە.
کاتی چاوپێکەوتنەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا لە بواری تەندروستیدا، قوتابییەک بە ناوی رەنا کۆڤان، سیستمێکی ژیریی دەستکردی داهێناوە کە یارمەتیی پزیشکان دەدات لە دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک.
 
رەنا کۆڤان، کە داهێنەری سیستمەکەیە، رایگەیاند، "ژیریی دەستکردەکە یارمەتیی خانمان دەدات بۆ ئەوەی شێرپەنجەی مەمک دیاریبکات و پزیشکانیش دەتوانن سوودی لێ ببینن." رەنا جەختی لەوە کردەوە کە داهێنانەکەی شوێنی پزیشک ناگرێتەوە، بەڵکو تەنیا وەک هۆکارێکی یارمەتیدەر کارئاسانی بۆ کارەکانیان دەکات.
 
هاوکات، رەنا کۆڤان، ئاماژەی بە گرنگیی هۆشیاریی تەندروستی دا و هەڵمەتی "لونای پەمەیی" بە "هەڵمەتێکی جوان" ناوبرد بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لەبارەی پشکنینی پێشوەختە.
 
لەلایەن خۆیەوە، د. معزز غازی، پسپۆڕی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی مەمک و شێرپەنجە، ستایشی ئەو داهێنانەی کرد و گوتی، "داهێنانەکەی رەنا کۆڤان بەرز دەنرخێنم، ئێستا سەردەمی ژیریی دەستکردە و ئەمە داهێنانێکی زۆر گرنگە."
 
د. موعەزەز غازی، روونیکردەوە کە پڕۆژەکانی ژیریی دەستکرد لە جیهاندا لە پەرەسەندندان و زۆربەی وڵاتان پشتی پێدەبەستن. ئەو گوتیشی، "ئەو ژیرییە دەستکردە کارئاسانییەکی زۆر بۆ سەنتەرەکان دەکات، بەهۆی ئەوەی بە زووترین کات یارمەتیی دەستنیشانکردن دەدات."
 
د. موعەزەز غازی گوتی، "من خۆم ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنم و سوودی لێوەردگرم."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

راوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان: لەماوەی 40 ساڵدا تووشبووی ئەیدز ٪4000 زیاد بووە

راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.