رووداو - تەندروستی
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەرجۆرە لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ پزیشکان بکرێت پێویستە سەندیکاکەیان ئاگاربێت و لەڕێگەوە ئەوانەوە لێپێچینەوە لەگەڵ پزیشکدا بکرێت.
ئەو بڕیارەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کراوە کە ''رەچاوی مادەی 36 لە یاسای سەندیکای پزیشکانی کوردستان بکرێت لەسەر هەر لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ پزیشک لەسەر تاوانی نەبینراو ئاگاداری سەندیکا بکرێتەوە و سەندیکاش نوێنەری خۆیان دەنێرن''.
سەندیکاکە دووپاتی کردووەتەوە کە پزیشک نابێت راستەوخۆ بانگهێشتی بنکەی پۆلیس بکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت، هەر بۆیە رایگەیاندووە کە دەبێت لەڕێگەی سەندیکاوە بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ