سکووڵی پزیشکیی نۆرویچ: شێوازی ژیانی ناتەندروست پیربوون پێشدەخات
رووداو - تەندروستی
سکووڵی پزیشکیی نۆرویچ لە بەریتانیا دەریدەخات، شێوازی ژیانی ناتەندروست دەبێتەهۆی خێرا پیربوونی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
توێژینەوەیەک لە سکووڵی پزیشکیی نۆرویچ لە بەریتانیا کرا و دەرکەوت، شێوازی ژیانی ناتەندروستی وەکو وەرزشنەکردن، خواردنی خواردنە ناتەندروستەکان و زۆر خواردنی خوێ دەبنەهۆی زوو پیربوونی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
هەر بەگوێرەی تەوێژینەوەکە، قەڵەویش بە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی بەرزیی پەستانی خوێن دادەنرێت.
دکتۆر پانکاج گارگ پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە سکووڵی پزیشکیی نۆرویچ لە بەریتانیا دەڵێت: "دەتوانرێت لەرێگەی شێوازی ژیانەوە بگوترێت تەمەنی دڵ چەندە، ئەگەر کەسێک شێوازی ژیانێکی ناتەندروست بژیت ئەوا بەرزە پەستانی خوێنی زیاد دەکات بەمەش تەمەنی دڵی گەورەتر دەبێت".