تەندروستیی ئوسترالیا: دەرمانی دژەزیندەییەکان بۆ پەتای وەرزی بەکارنەهێنرێت

22-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و جەختدەکاتەوە کە دژەزیندەکان هیچ کاریگەرییەکیان نییە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی وەرزی و ئەنفلەوەنزا، چونکە ئەم نەخۆشییانە بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبن، نەک بەکتریا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەکارهێنانی ناپێویستی ئەنتیبایۆتیکەکان نەک هەر یارمەتی چاکبوونەوەی نەخۆش نادات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەندروستیی گەورەت ، کە بە "بەرگریی دژەبەکتریا'' ناسراوە، ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە بەکتریاکان خۆیان لەگەڵ دەرمانەکاندا دەگونجێنن و هێزیان بەسەر کاریگەریی ئەنتیبایۆتیکەکاندا نامێنێت، ئەمەش وا دەکات چارەسەرکردنی هەوکردنە بەکتریاییەکان لە داهاتوودا زۆر قورستر بێت.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا روونی دەکاتەوە، هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا نەخۆشیی ڤایرۆسین و سیستمی بەرگریی لەش خۆی بەرەنگاریان دەبێتەوە، بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک لەم حاڵەتانەدا تەنها بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو لەش لەناودەبات و رێگە بۆ بەکتریا زیانبەخشەکان خۆش دەکات کە بەرگری دژی دەرمانەکان پەرەپێبدەن.
 
چاوپێکەوتنێک لەبارەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانە دژەزیندەییەکان ببینە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژیناو بۆ نەخۆش دانراوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوە دانراوە و گوزارشت لە نەخۆش و چارەسەری پزیشکی دەکاتەوە.

راوێژکاری تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان: لەماوەی 40 ساڵدا تووشبووی ئەیدز ٪4000 زیاد بووە

راوێژکاری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەماوەی 40 ساڵی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تۆمارکراوی تووشبووانی ئەیدز زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک لە دوو تووشبووی تۆمارکراوەوە بووە بە 87 تووشبوو. تەنانەت دەڵێت: ''سێکسی ناتەندروست رێگەی سەرەکییە بۆ زیادبوونی نەخۆشییەکە''.