تەندروستیی ئوسترالیا: دەرمانی دژەزیندەییەکان بۆ پەتای وەرزی بەکارنەهێنرێت

رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و جەختدەکاتەوە کە دژەزیندەکان هیچ کاریگەرییەکیان نییە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەتی وەرزی و ئەنفلەوەنزا، چونکە ئەم نەخۆشییانە بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبن، نەک بەکتریا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەکارهێنانی ناپێویستی ئەنتیبایۆتیکەکان نەک هەر یارمەتی چاکبوونەوەی نەخۆش نادات، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەندروستیی گەورەت ، کە بە "بەرگریی دژەبەکتریا'' ناسراوە، ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات کە بەکتریاکان خۆیان لەگەڵ دەرمانەکاندا دەگونجێنن و هێزیان بەسەر کاریگەریی ئەنتیبایۆتیکەکاندا نامێنێت، ئەمەش وا دەکات چارەسەرکردنی هەوکردنە بەکتریاییەکان لە داهاتوودا زۆر قورستر بێت.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئوسترالیا روونی دەکاتەوە، هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا نەخۆشیی ڤایرۆسین و سیستمی بەرگریی لەش خۆی بەرەنگاریان دەبێتەوە، بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک لەم حاڵەتانەدا تەنها بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو لەش لەناودەبات و رێگە بۆ بەکتریا زیانبەخشەکان خۆش دەکات کە بەرگری دژی دەرمانەکان پەرەپێبدەن.
 
چاوپێکەوتنێک لەبارەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانە دژەزیندەییەکان ببینە.