خانمانی جوانڕۆ بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بەدەم هەڵمەتی "لوونای پەمەیی"ەوە دەچن

22-10-2025
بڕوا فەرهاد
ناونوسین بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە جوانڕۆ.
ناونوسین بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لە جوانڕۆ.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەختە بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە خانمان، کە بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک و بەدەمەوەچوونی هەڵمەتی "لوونای پەمەیی" روویان لەوێ کردووە.
 
د. سەحەر محەممەدی، پزیشکی تیشک، رایگەیاند، "مانگی 10 مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمکە، وەک خانمە پزیشکێکی تیشک بە ئەرکی خۆمم زانی کە هەنگاوێکی بچووک بۆ خانمانی وڵاتەکەم هەڵێنم." د. سحر پەیامێکی ئاراستەی خانمان کرد و گوتی، "دەمەوێت بە خانمان بڵێم شێرپەنجەی مەمک چارەسەری هەیە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت."
 
بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، شێرپەنجەی مەمک لەنێو هەموو جۆرەکانی شێرپەنجەدا لە پلەی یەکەمدایە و زۆرترین تووشبووی هەیە، هەروەها لە رووی گیانلەدەستدانەوە، بە پێنجەم جۆری شێرپەنجە دادەنرێت، تێکڕای تەمەنی تووشبووان لەو ناوچەیە 35.8 ساڵە و رێژەی گیانلەدەستدانیش 10.8 کەسە لە هەر 100,000 خانمێکدا.
 
د. مریەم نووری، پزیشک، جەختی لەسەر گرنگیی خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە کردەوە و گوتی، "بۆ پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک، دەبێت خانمان لە 20 ساڵییەوە خود پشکنین ئەنجام بدەن و لە 40 ساڵییەوە سەردانی پزیشک بکەن بۆ پشکنینی پسپۆڕانە."
 
پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناسینەوەی نیشانەکان یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی زوو، دیارترین نیشانەکانیش بریتین لە:
 
- هەبوونی گرێ لە مەمکدا یان لە بنباڵدا
- گۆڕانی قەبارەی مەمک
-  پووکانەوە و رۆچوونی گۆی مەمک
-  دەرچوونی شلە لە مەمک
-  ئازاری مەمک و دەوروبەری
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.