رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، یەک لە هەر پێنج حاڵەتێکی هەوکردنی میزەڕۆ (UTI) رەنگە لە چێشتخانە و لەڕێگەی خۆراکی پیسبووەوە دەستپێبکات، نەک تەنیا لە گەرماو.
توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا، ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە بەکتریای E. coli کە لە گۆشتدا هەیە، دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی میزەڕۆ، بەگوێرەی زانکۆکە نزیکەی 8%ی هەوکردنەکانی میزەڕۆ لەو ناوچەیەدا پەیوەندییان بە بەکتریای "E. coli"ی نێو گۆشتەوە هەبووە.
د. لانس پرایس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند: "بۆ دەیان ساڵ پزیشکان، بە خەڵکیان دەگوت کە پاکوخاوێنیی تاکەکەسی گرنگە بۆ رێگریکردن لەم هەوکردنانە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە رێوشوێنەکانی سەلامەتیی خۆراک لە چێشتخانەدا دەتوانێت هەمان گرنگیی هەبێت."
ساڵانە لە ئەمریکا، مەزەندە دەکرێت نزیکەی 480 هەزار بۆ 640 هەزار، حاڵەتی هەوکردنی کۆئەندامی میز بەهۆی خۆراکی پیسبووەوە رووبدات.
نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ
-هەستکردن بە کزانەوە لەکاتی میزکردندا
- بوونی پاڵەپەستۆیەکی بەهێز بۆ میزکردن
-زۆر میزکردن و هاتنەدەرەوەی بڕێکی کەم
میز
-بوونی خوێن لە میزدا
-ئازار لە حەوزدا
هۆکارەکانی هەوکردنی میزەڕۆ
-بەکتریا
-بەتاڵنەبوونی تەواوەتی میزڵدا
-گیرانی بۆڕیی میز
-لاوازیی سیستمی بەرگری
-نەخۆشیی شەکرە
هۆکارەکانی هەوکردنی میزەڕۆ لە خانمان
-کورتیی بۆریی میز
-چالاکیی سێکسی
-وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە
هۆکارەکانی هەوکردنی میزەڕۆ لە پیاوان
-گەورەبوونی پڕۆستات
-هەوکردنی پڕۆستات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ