توێژینەوەیەک: پیسیی ژینگە هۆکارێکی پێشوەختەی لەدایکبوونی کۆرپەلەیە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی بوفڵۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، تەنۆلکەی ژینگەی پیسبوو کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیی خانمانی دووگیان دەبێت و زیان بە کۆرپەلەش دەگەیێنێت.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، خانمانی دووگیان کاتێک لە ژینگەیەکی پیسبوو گوزەران دەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە بەرزە پەستانی خوێن و شەکرە زیاددەبێت، هەروەها ئەم پیسبوونەی ژینگەیە هۆکارێکی پێشوەختە لەدایکبوونی کۆرپەلە دەبێت. 
 
د.یۆهان فێری سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''توێژینەوەکانمان کاریگەری پیسبوونی هەوا لەسەر منداڵانی تازە لەدایکبوو دەردەخەن و جەخت لەسەر چارەسەری خێرای پیسبوونی هەوا دەکەینەوە''. 
 
بە گوێرەی زانکۆی بۆفڵۆ، زۆری رێژەی دوانەئۆکسیدی نایترۆجین NO2 و پارتیکڵی 2.5 لە ژینگەی پیسبوو، مەترسیەکی گەورەیە لەسەر تەندروستی خانمانی دووگیان و کۆرپەلەکانیان.