زانکۆی براون لە ئەمریکا: لە فەلوجە رێژەی شێرپەنجە و لە دایکبوونی منداڵی ناتەواو زیادیکردووە

23-06-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی براون لە ئەمریکا دەریدەخات، بەهۆی ئەو جەنگە یەک لەدوای یەکانەی لە شاری فەلوجەی عێراق روویداوە، رێژەی شێرپەنجە و لە دایکبوونی منداڵی ناتەواو زیادیکردووە.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی براون لە ئەمریکا کە نزیکەی دوو دەیە دوای جەنگە قورسەکانی فەلوجە ئەنجامدراون، بە وردی ئاماژەی بەوە کردووە، رێژەی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجەی مێشک، شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان لەنێو دانیشتووانی شارەکەدا "بە شێوەیەکی نائاسایی" بەرزبووەتەوە.
 
توێژینەوەکە هۆشداری دەدات لەوەی، رێژەی لەدایکبوونی منداڵان بە ناتەواویی سکماکییەوە گەیشتووەتە 'ئاستێکی کارەساتبار'. 
 
توێژەران پێیان وایە هۆکاری سەرەکیی ئەم قەیرانە تەندروستییە، دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی ژینگەی شارەکە بەهۆی ئەو مادە ژەهراوی و کانزا قورسانەی لەماوەی جەنگدا بەجێماون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە