زانکۆی ئاریزۆنا لە ئەمریکا: درەنگخەوتن مەترسیی مردنی پێشوەختە زیاد دەکات

24-06-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆی ئاریزۆنا لە ئەمریکا توێژینەوەیەکی کردووە و دەریدەخات؛ ئەو کەسانەی شەوان درەنگ دەخەون یاخود هەر ناخەون مەترسیی مردنی پێشوەختەیان زیاترە بەراورد بەو کەسانەی خەویان رێکە.
 
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە؛ درەنگ خەوتن یان نەخەوتن کاتژمێری بایۆلۆژیی جەستە دەگۆڕێت و بەمەش مەترسیی مردنی پێشوەختە زیاتر دەکات و ئارەزووی مرۆڤ بۆ خۆراکە ناتەندروستەکان، جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان زیاد دەکات و کەمتر حەزی وەرزشکردنیان لا دروست دەکات.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی ئاریزۆنا ئاماژە بەوەدەکات، شەونخونی زۆرجار دەبێتە هۆی قەڵەوی، لاوازیی بیرکردنەوە و تێکچوونی پێست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە