توێژینەوەیەک: دژەخۆر چرچولۆچیی پێست دوادەخات

رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرانی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی هەڵەتێگەیشتنەکان لەسەر دژەخۆر راست دەکەنەوە و پڕۆفیسۆر دکتۆر جۆیس تێنگ، پسپۆڕی پێست، لە زانکۆکە دەڵێت: "باشترین دژەخۆر ئەو جۆرەیە کە بە بەردەوامی بەکاریدەهێنیت."
 
پڕۆفیسۆر سوزان سویتەر، پسپۆڕی پێست باسی یەکێک لە گەورەترین هەڵەتێگەیشتنەکان دەکات و دەڵێت؛ سەبارەت بە نیگەرانییەکان لەسەر سەلامەتیی پێکهاتە کیمیاییەکانی نێو دژەخۆر و کاریگەرییان لەسەر هۆڕمۆنەکان، تائێستا هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە بیسەلمێنێت کە ئەم مادانە لە مرۆڤدا زیانبەخشن.
 
بە گوتەی پڕۆفیسۆر دکتۆر زەکییە رەحمان، پسپۆڕی کلینیکی پێست، دژەخۆر تەنیا بۆ رێگری لە شێرپەنجە نییە، بەڵکو دژی پیربوونی پێشوەختە و چرچولۆچیشە، بۆیە پێویستە دژەخۆرێک بەکاربێت کە تاوەکو مەودایەکی فراوانی تیشکەکان پارێزگاری لە پێست بکات.
 
دکتۆر جۆیس تێنگ دەڵێت: لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر جۆیس تێنگ هۆشداری دەدات کە زۆرینەی خەڵک بڕی پێویست بەکارناهێنن و پێویستە چینێکی ئەستوور بەکاربهێنرێت، بەجۆرێک کە بوتڵێکی ئاسایی دەبێت بەشی دوو هەفتە بەکاربهێنان بکات.