خوێندنی باڵا: 20 خوێندکار لە کۆلێژی پزیشکی هەڵەبجە وەردەگیرێن

24-11-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بۆ یەکەمجار کۆلێژی پزیشکی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە و ئەمساڵ 20 خوێندکار وەردەگرێت.
 
د. ئامانج عەبدوڵڵا، راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە هەڵەبجە هەوڵێکە بۆ رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بۆ خوێندکاران و خزمەتکردنی شارەکە.
 
بە گوتەی د. ئامانج عەبدوڵڵا، بۆ ئەمساڵی خوێندن، کۆلێژەکە 20 خوێندکار وەردەگرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت کوالیتییەکی باشی زانیاری پێشکێش بکرێت.
 
راوێژکارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان ئەوەیە کۆلێژەکە ببێتە سەنتەرێکی نایاب بۆ زانستی پزیشکی و ئامرازێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی لە ناوچەکە.
 
د. ئامانج عەبدوڵڵا دەڵێت، وەزارەتەکەیان هەموو پشتیوانییەکی پێشکێش کردووە و کۆلێژەکە بە زۆربەی ئامێرە زانستییەکانەوە ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە