رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە تایوان سیرمێکی نوێیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت لە ماوەی نزیکەی 20 رۆژدا ببێتە هۆی رووانەوەی قژ سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکان لەسەر مشک هیوابەخش بوون، پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە هێشتا زووە بۆ ئەوەی وەک چارەسەر بۆ مرۆڤ سەیر بکرێت.
زانکۆی نیشتمانیی تایوان، ئاشکرای کرد کە هەندێک ترشی چەوری (fatty acids) کە لەلایەن خانە چەورییەکانی ژێر پێستەوە دەردەدرێن، دەتوانن خانە بنەڕەتییەکانی قژ (hair follicle stem cells) چالاک بکەن و هانیان بدەن بۆ گەشەکردن، کاتێک پێست تووشی برینێکی سووک دەبێت، خانە چەورییەکان هەڵدەوەشێن و ترشە چەورییەکانی وەک "ئۆلێیک ئەسید" و "پالمیتۆلێیک ئەسید" دەردەدەن ئەم ماددانە وەک سیگناڵێک کار دەکەن بۆ "خەبەرکردنەوەی" رەگی قژە وەستاوەکان.
هەر بە گوێرەی توێژینەوە تایوانییەکە بەکارهێنانی ئەم ترشە چەورییانەیان وەک سیرمێک لە پێستی تاشراوی مشک دا، دەرکەوتووە کە مووی مشکەکە لە ماوەی نزیکەی 20 رۆژدا دەستی بە رووانەوە کردووەتەوە.
پڕۆفیسۆر سونگ جان لین سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی نیشتمانی تایوان دەڵێت "سەرەڕای هیوابەخشیی ئەم دۆزینەوەیە،بەڵام تاقیکردنەوەکە تەنیا لەسەر مشک کراوە و مەرج نییە بە هەمان شێوە لەسەر مرۆڤ دووبارە ببێتەوە و سەرکەوتووبێت، چونکە سووڕی گەشەی قژی مشک زۆر لەوەی مرۆڤ خێراترە"
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ