دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی داوای دامەزراندن دەکەن

25-02-2025
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەمڕۆ سێشەممە 25-02-2025، لە سلێمانی دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکی ئەمرۆ دووبارە خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندن دەکەن.
 
رەوا قوربانی، دەرچووی دانەمەزراو دەڵێت؛ داواکارییان پێشکێش بە تەندروستیی سلێمانی کردووە و تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵامی نەداونەتەوە.
 
ئەم دەرچووە دانەمەزراوە دەشڵێت؛ ئەگەر ئەوان دانەمەزرێن دۆخی پزیشکان چەقبەستوو دەبێت و کەس ناتوانێت ببێت بە پسپۆڕ و پزیشکانی نیشتەجێی خولاویش پلەکانیان بەرز ناکرێتەوە. 
 
لەبارەی دامەزراندنی  پزیشکان سەرخێڵ ئاراس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی سڵێمانی، دەڵێت؛ بە نوسراوی فەرمی داوایان بەرزکردووەتەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بەڵام دامەزراندن لە دەستی ئەواندا نییە و دەشڵێت؛ پێویستیان بە پزیشک هەیە. 
 
لە هەرێمی کوردستان 7 زانکۆ بەشی پزیشکییان هەیە، ساڵی رابردوو 778 خوێندکاری پزیشکیی گشتییان هەبووە و هیچیان دانەمەزراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە