توێژینەوەیەک مەترسیی مادەیەکی نێو بەرهەمەکانی جوانکاری ئاشکرا دەکات؛ ''شێرپەنجەییە''
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو کەسانەی ئەو بەرهەمە جوانکارییانە بەکاردەهێنن کە مادەی کیمیاییان تێدایە مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، هەموو ئەو بەرهەمە جوانکارییانەی کە مادەی فۆرماڵدیهایدرەیتیان تێدایە دەبنە هۆی شێرپەنجە و پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، فۆرماڵدیهایدرەیت جگە لەوەی مادەیەکی شێرپەنجەییە لە هەمانکاتیشدا هۆکارێکی دروسبوونی پەڵەی پێست و هەناسەتەنگییە.
د. رۆبن دۆدسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "دەبێت هەموومان ئەوە بزانین کە مادەی فۆرماڵدیهایدرەیت مادەیەکی شێرپەنجەییە، پێشنیاز دەکەم چیدیکە لە بەرهەمە جوانکارییەکاندا بەکارنەهێندرێت".