بە فەرمی یەکەم ڤاکسینی دژ بە ئەیدز پەسند کرا
رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا پێکوتەیەکی نوێ بۆ رێگریکردن لە نەخۆشیی ئەیدز پەسەند دەکات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، پێکوتەیەکی نوێی بە ناوی زانستیی لێناکاپاڤیر پەسند کرد، کە ساڵانە دووجار بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی ئەیدز هەیە.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، ئەم دەرمانە نوێیە هیوا و ئاسۆیەکی نوێ دەبەخشێت بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای ئەیدز و ئامرازێکی کاریگەریی دیکە دەخاتە بەردەست ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت خۆیان بپارێزن.
بەگوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، پێکوتەی لێناکاپاڤیر بەکارهێنانی ئاسانە و ساڵانە بە دوو ژەم وەردەگیرێت.
ئەیدز بەمانە دەگوازرێتەوە؛
* خوێن
* سپێرم
* دووگیانی
* پێداویستیی پزیشکی پیسبوو
* شیری دایک