توێژەرانی نەخۆشخانەی شاهانەی مێڵبۆڕن دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکەنەوە

25-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانایان دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکەنەوە کە هیوا بە هەزاران کەس دەبەخشێت.
 
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەرگەیەکی نوێی بەڕووی تووشبووانی جۆرێکی شێرپەنجەی مێشک کە ناسراوە بە گڵایۆما کردەوە، ئەمەش دوای تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێ کە توانای نەهێشتنی چالاکیی گرێی شێرپەنجەیی هەیە.
 
زانایان لە نەخۆشخانەی شاهانەی مێلبۆرن لە ئوسترالیا، بۆ یەکەمجار  پلاتفۆرمێکی پێشکەوتوویان بە ناوی (BrainPOP) بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەریی دەرمان لەسەر گرێیەکانی مێشک بەکارهێنا. ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر دەرمانی "سافوسیدینیب" ئەنجامدراوە، کە دەرمانێکە بۆ ئەو گرێیانە دروستکراوە کە گۆڕانکارییان لە جینی IDH1 دا روویداوە.
 
د. کەیت درەمۆند، بەڕێوەبەری نەشتەرگەریی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی شاهانەی مێڵبۆڕن و سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە، رایگەیاند: "ئەم تاقیکردنەوەیە دەرفەتی نوێ بۆ تووشبوانی شێرپەنجەی مێشک دەرەخسێنێت."
 
گڵایۆما جۆرێکە لە شێرپەنجەی مێشک کە بە هێواشی گەشە دەکات و زۆربەی کات تووشی گەنجان دەبێت. چارەسەرەکانی ئێستا بۆ ئەم جۆرە شێرپەنجەیە سنووردارن و زۆرجار بە نەخۆشییەکی بێ چارەسەر دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە