بنکەیەکی تەندروستی لە سێبیران دەکرێتەوە

25-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
هەولێر - تەندروستی

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەردی بناخەی بنکەیەکی تەندروستی لە گەڕەکی سێبیرانی شاری هەولێر دانا، کە لەسەر ئەرکی خێرخوازێک دروستدەکرێت و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکێش بە هەزاران دانیشتووی سنوورەکە دەکات.
 
ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025 لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، " ئەرکی درووستکردنی بنکەکە لەلایەن بنەماڵەی خێرخوازی حاجی مەحمود سێبیرانی لە ئەستۆگیراوە."
 
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەکە خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکێش بە نزیکەی 3 هەزار هاونیشتمانیی دانیشتووی گەڕەکی سێبیران و دەوروبەری دەکات.
 
ئومێد خۆشناو  هیوای خواست هاونیشتمانیان تەندروست بن و گوتی، "هیوادارم کەس پێویستی بە نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی نەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە