لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکان: مردنی گوماناوی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان دەبێت رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت

25-11-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان، لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکانی سنوورەکە ناردووە و رایگەیاندووە هەر حاڵەتێکی گیانلەدەستدان کە گومانی لەسەر بێت، پێویستە بۆ توێکاری و زانینی هۆکارەکەی رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت.
 
بەگوێرەی گشتاندنەکە، کە واژۆی دکتۆر زانا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای پزیشکانی لەسەرە، ئەو نەخۆشانەی لە کاتی نەشتەرگەری یان دوای نەشتەرگەری گیان لەدەستدەدەن، یان کەسوکاریان گومانیان لە شێوازی چارەسەرەکەی هەیە، پێویستە رەوانەی پزیشکی دادی بکرێن.
 
لە گشتاندنەکەدا هاتووە، دەبێت گرنگیی رەوانەکردنەوەکە بۆ کەسوکاری کۆچکردووەکە روونبکرێتەوە و ئەگەر رازی نەبوون، ئەوا لەسەر فۆرمی رەوانەکردنەکە واژۆیان لێوەربگیرێت. سەندیکاکە هۆشداریی داوە کە بە پێچەوانەوە، "کارگێڕی نەخۆشخانە و پزیشکی چارەسەرکار تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن."
 
لەلایەکی دیکەوە، د. چالاک قەشانی، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکان رایگەیاند، بەگوێرەی یاسا هەر مردنێک هۆکارەکەی دیار نەبێت، جا لە ماڵەوە بێت یان لە بەشی فریاکەوتن، دەبێت رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت، بەڵام ئەو کەسانەی لەنێو نەخۆشخانەکان گیان لەدەستدەدەن و پزیشک هۆکارەکەی دیاری دەکات، پێویست بەوە ناکات.
 
دکتۆر چالاک قەشانی، روونیشیکردەوە کە بەپێی یاسا، "هەر کەسێک فایلی [پزیشکی] بۆ نەکرایەوە، دەبێت ببرێتە پزیشکی داد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.