رووداو - تەندروستی
ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە لە عێراق بە خێرایی رووی لە زیادبوون کردووە و گوشارێکی زۆری لەسەر سیستمی تەندروستیی وڵات دروستکردووە.
بەپێی ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە، لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی شەکرە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە لە ساڵی 2000 ژمارەی تووشبووان لە تەمەنی 20-79 ساڵیدا 449 هەزار و نۆسەد کەس بووە، ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2024 بۆ 2.7 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەکە بگاتە 5.9 ملیۆن کەس.
فیدراسیۆنەکە ئاماژە بەوەدەکات بوونی ئەو ژمارە زۆرە لە تووشبوون بە شەکرە وادەکات عێراق لە ریزی ئەو وڵاتانەبێت کە رووبەڕووی زۆرترین رێژەی بڵاوبوونەوەی شەکرە دەبنەوە.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2021دا، 21 هەزار و 721 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی شەکرەوە لە عێراق تۆمارکراوە، کە 7.2%یان لە کەسانی خوار تەمەنی 60 ساڵ بوون، نزیکەی 47.1%ی حاڵەتەکانیش دەستنیشان نەکراون واتە نزیکەی نیوەی نەخۆشەکان ئاگاداری دۆخی خۆیان نین و مەترسیی تووشبوونیان بە کێشەی تەندروستیی زیاتر هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ