پسپۆڕێکی ئێسک: جانتای قوتابی نابێتە هۆی خواریی بڕبڕەی پشت

25-11-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی ئێسک و بڕبڕەی پشت رایدەگەیێنێت، خواربوونی بڕبڕەی پشت زگماکییە و پەیوەندیی بە هەڵگرتنی جانتای قوتابخانەوە نییە، بەڵکو جانتا تەنیا دەبێتە هۆی دروستکردنی ئازار. هاوکات هۆشداری دەداتە دایکان کە لەکاتی هەستکردن بە هەر گۆڕانکارییەک لە بڕبڕەی پشتی منداڵەکانیان، راستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەن.
 
دکتۆر حامید ئەحمەد جاف، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک، بڕبڕەی پشت و شکان، بە رووداوی رایگەیاند، "ئەگەر دایکێک لەکاتی جل گۆڕین یان شوشتنی منداڵەکەی بینی خوارییەک لە بڕبڕەی پشتی هەیە، پێویستە یەکسەر سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات."
 
دکتۆر حامید ئەحمەد جاف، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خێزانانەی کە مێژووی تووشبوونیان بە خواریی بڕبڕەی پشت هەیە، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکەن و لەکاتی لەدایکبوونی منداڵدا ئەگەر گومانیان هەبوو، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
 
سەبارەت بە باوترین بڕوا لای خەڵکی کە جانتای قوتابخانە هۆکارە بۆ خواری بڕبڕەی پشت، ئەو پسپۆڕە گوتی، "خواربوونی بڕبڕەی پشت زگماکییە و بۆیە هەڵگرتنی جانتا لەلایەن قوتابییان نابێتە هۆی خواربوونی بڕبڕەی پشت، بەڵکو دەبێتە هۆی ئازار بۆ بڕبڕەی پشت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە