توێژینەوەیەک: سەگەکان گوێ لە قسەی مرۆڤەکان دەگرن

26-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک دەریدەخات، سەگەکان بە نهێنی گوێ لە قسەی مرۆڤەکان دەگرن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ساسێکس لە ئینگلاند کراوە و دەریدەخات، سەگەکان توانایەکی دەماریی سەرسووڕهێنەریان هەیە بۆ "گوێگرتن" لە گفتوگۆی مرۆڤەکان و تێگەیشتن لەو وشانەی پەیوەندیی بەوانەوە هەیە، تەنانەت ئەگەر قسەکەش راستەوخۆ ئاراستەی ئەوانیش نەکرابێت.
 
دەیڤد ریبی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ساسێکس و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: سەگەکان زۆر لەوە زیرەکترن کە پێمان وابوو؛ ئەوان تەنانەت بەبێ ئەو دەنگە تایبەت و پەرۆشەی ئێمەش، دەتوانن ناوی خۆیان لەناو رستەیەکی ئاساییدا بناسنەوە و لێی تێبگەن.
 
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر هۆڵی رووت گەتریج، توێژەری باڵا لە زانکۆی لینکۆڵن کە بەشداربووە لە توێژینەوەکە دەڵێت: "ئەنجامەکان دەریدەخەن کە سەگەکان چەندە زیرەکن لە گوێگرتن لێمان و چەندە لە قسەکانمان تێدەگەن."
 
توێژەران پلانیان هەیە لە داهاتوودا تاقیکردنەوە لەسەر ئەوە بکەن کە بێچووی سەگ لە چ تەمەنێکەوە دەست بە تێگەیشتن لە قسەی مرۆڤ دەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە