رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان، ئاماژە بەوەدەکات گەشەی منداڵ چەند شێوەیەک لەخۆدەگرێت وەک باڵا، کێش و شێوەی سەر، جەخت لە گرنگیی چاودێریکردنی کێش و شێوەی سەری منداڵ دەکاتەوە لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا.
د. ئاسۆ فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، گرنگە منداڵ لە ساڵی یەکەمدا چاودێریی شێوەی سەری بکرێت، چونکە پەیوەندیی بە گەشەی مێشکەوە هەیە.
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژە بەوە دەکات، کێش لە ساڵی یەکەمدا زۆر گرنگە، چونکە هەموو نەخۆشییەکان کار لە کێش دەکەن.
د. ئاسۆ فایەق، جەخت لە گرنگیی خواردنی شیری دایک بۆ منداڵ دەکاتەوە و روونیدەکاتەوە، دوای 4 مانگ دەکرێت شیری دایک لەگەڵ خۆراکی دیکەدا تێکەڵ بکرێت.
ناوبراو دەڵێت، "دوای چوار مانگ شیری دایک تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی میوە و شۆربا، هەموو زیادکردنێکیش پێویستی بە 5 رۆژ هەیە بۆ ئەوەی بزانرێت منداڵەکە هەستیاریی هەیە یان نا، بۆیە پێویستە درەنگ درەنگ خۆراک زیاد بکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ