زانکۆی تەکساس و سەنتەری ئەندەرسن هەوڵێکی هاوبەشیان بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک دەستپێکرد

رووداو - تەندروستی

زانکۆی تەکساس و سەنتەری ئەندەرسن لە ئەمریکا پێکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرە مەترسیدارەکانی شێرپەنجەی مەمک، ئەویش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کۆمپیوتەری. 
 
ئامانجیان بەتایبەتی دوو جۆری دەگمەنی شێرپەنجەیە کە سەرەڕای کەمییان، هۆکاری نزیکەی نیوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانن. 
 
جیم دەیڤس، لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زووتر دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و رێگە بۆ چارەسەری باشتر لە داهاتوودا خۆش دەکات.
 
هەردوو هاوبەشەکە ئاماژە بەوە دەکەن لە هەوڵدان چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجەی هەوکردنی مەمک (IBC) و شێرپەنجەی مەمکی سێ نەرێنی (TNBC) بدۆزنەوە، بە پشتبەستن بە ئامار، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ئەو دوو جۆری شێرپەنجەیە سەرەڕای ئەوەی کە دەگمەنن، بەرپرسن لە نزیکەی نیوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە.