زانکۆی ئێکستەر: کۆرپەکان حەز بە روخسارە سەرنجڕاکێشەکان دەکەن

27-05-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، پێویستە بە روخسارێکی جوانەوە بچنە لای کۆرپەکانتان، چونکە کۆرپەکان حەز بە روخسارە سەرنجڕاکێشەکان دەکەن.
 
بینیوتانە منداڵی ساوا بەڕووی هەندێک کەس پێدەکەنێ و بەردەوام سەیری دەکات تەنانەت ملی لەگەڵ دەسووڕێنێت، بەڵام هەندێک کەسیش چەند یاری بۆ دەکەن هەر رووشیان تێ ناکات، هۆکاری ئەمەش بەگوێرەی زانکۆی ئێکستەر لە بەریتانیا، ئەوەیە کە کۆرپەکان زیاتر سەیری ئەو روخسارانە دەکەن کە سەرنجڕاکێشن بەلایانەوە، واتا ئەگەر کۆرپەیەک زۆر سەیری کەسێکی کرد ئەوە بەلایەوە سەرنجراکێشە.
 
بەگوێرەی توێژینەوەکەی زانکۆی ئێکستەر، کۆرپەکان لە مانگی دووەم یان سێیەمی تەمەنیان سەرنجی روخسارەکان دەدەن و لە  یەکتریان جیادەکەنەوە و زیاتر سەرنجی ئەو رووخسارانە دەدەن کە لەلایان جوانە و کەمتر سەیری ئەو روخسارانە دەکەن بەلایان سەرنج راکێش نەبێت.
 
دکتۆر ئالان ساڵتەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت: "پێشنیاز دەکەم هەموو کات بە روخسارێکی جوانەوە بچنە لای کۆرپەکانتان، چونکە کۆرپەکان زۆر گرنگی بە روخسار دەدەن و حەز دەکەن زیاتر لای ئەو کەسە بمێنەوە کە روخسارێکی سەرنجڕاکێشیان هەیە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.