رووداو - تەندروستی
بەرپرسی بەشی کوتان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی 30 هەزار پاکەت ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی گەیشتووەتە هەولێر و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 د. بێریوان ولیا، بەرپرسی بەشی کوتان بە رووداوی رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە ڤاکسینەکان گەیشتوونەتە دەستمان و لە رۆژی یەکشەممەوە هاونیشتمانییان دەتوانن وەریبگرن."
د. بێریوان ولیا، ئاماژەی بەوەشکرد کە چەند گرووپێک لە پێشینەدان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، لەوانە "خانمانی دووگیان، کارمەندانی تەندروستی، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە."
سەبارەت بە سەلامەتیی ڤاکسینەکە، بەرپرسی بەشی کوتان گوتی: "ڤاکسینەکە زۆر سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و وادەکات تووشی ئەنفلەوەنزا و لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەبیت."
بە گوتەی د. بێریوان ولیا، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بۆ منداڵی تەمەن 6 مانگ تاوەکو کەسانی بەساڵاچووی تەمەن 100 ساڵان بەکاردێت و ئێستا باشترین کاتە بۆ وەرگرتنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ