رووداو - تەندروستی
کۆمپانیای دەرمانسازیی سانۆفی لە پاریس، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڤاکسینێکە بۆ چارەسەری درێژخایەنی زیپکە دیزاین کراوە، ئەمەش لەڕێگەی کردنە ئامانجی ئەو بەکتریایەی کە دەبێتە هۆی زیپکەکە.
کۆمپانیا فەرەنسییەکە ئاماژە بەوەدەکات، تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان لەسەر ئاژەڵان دەریانخستووە، پێکوتە (ڤاکسین)ـەکە دژەتەن بەرهەم دەهێنێت کە توانای سنووردارکردنی گەشەی بەکتریای هەیە. جۆری (mRNA)ی پێکوتەکە کاریگەرترینیان بووە و ئێستا تاقیکردنەوەی کلینیکی لەسەر مرۆڤ دەستیپێکردووە.
ژان فرانسوا توسان، کە سەرپەرشتیی توێژینەوە و پەرەپێدانی پێکوتەکە لە کۆمپانیای سانۆفی، رایگەیاند: "ئەگەر بتوانین بەکارهێنانی دژە بەکتریاکان کەم بکەینەوە، نەک تەنها سوود بە وەرگرانی پێکوتەکە دەگەیێنین، بەڵکو سوود بە کۆمەڵگەش دەگەیێنین لە رێگەی کەمکردنەوەی بەرگریی میکرۆبەکانەوە."
ئەنجالی ماهتۆ، پزیشکی پسپۆڕی پێست لە دامەزراوەی پێستی بەریتانی، پێی وایە کە داهاتووی پێکوتەکە پەیوەستە بە شێوازی بەکارهێنانییەوە و دەڵێت: "ئەگەر پێکوتەیەک سەلامەت، کاریگەر بێت و چارەسەرێکی درێژخایەن پێشکێش بکات بەبێ پێویستیی بەکارهێنانی دەرمانی بەردەوام، ئەوا زۆر کەس ئامادە دەبن وەریبگرن."
زیپکە، کە وەک کێشەیەکی جوانکاری سەیر دەکرێت، کاریگەریی لەسەر نزیکەی 85%ی خەڵکی لە نێوان تەمەنی 12 بۆ 24 ساڵیدا هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ