پسپۆڕێکی پێست: شەکر زیاتر رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی زیپکە بەراورد بە چەوری

27-09-2025
بڕوا فەرهاد
د. سێنەر تاڵەبانی - دکتۆر لونا خالید
د. سێنەر تاڵەبانی - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست رایدەگەیێنێت، ئەو خۆراکانەی رێژەیەکی زۆر شەکر و کاربۆهیدراتیان تێدایە، کاریگەریی بەرچاویان لەسەر دەرکەوتنی زیپکەی دەموچاو هەیە و دەڵێت، "کاریگەریی شەکر بۆ دروستبوونی زیپکە لە چەوری زیاترە."
 
ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 د. سێنەر تاڵەبانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، ""کاریگەریی شەکر بۆ دروستبوونی زیپکە لە چەوری زیاترە،  گوشاری دەروونی و قەڵەقی کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر زیپکە هەیە"
 
سەبارەت بە زیانەکانی تەقاندنی زیپکە، د. سێنەر تاڵەبانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "تەقاندنی زیپکە شوێنەواری زیپکە و چاڵ لەسەر پێست دروستدەکات، بۆیە دەبێت دووربین لە تەقاندنی زیپکە."
 
ئەو پسپۆڕەی پێست جەخت لەوە دەکاتەوە کە زیپکە تەنیا نەخۆشییەکی هەرزەکاری نییە و پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو. دەشڵێت، "باشتر وایە لەبری بەکارهێنانی هەویری ددان، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ ئەوەی لە شێوەی زیپکەکە تێبگەن و چارەسەری پێویست وەربگرن."
 
لە کۆتاییدا، د. سێنەر تاڵەبانی ئامۆژگاریی هاونیشتمانیان دەکات کە کرێمی پێست لە شوێنی ناباوەڕپێکراو نەکڕن و تەنیا لەو شوێنانە بیکڕن کە متمانەپێکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی چالاکییەکە. وێنە: AP

لە کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی جیاواز پاڵپشتیی منداڵانی نەخۆش دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە شاری پریستینای کۆماری کۆسۆڤۆ چەند خۆبەخشێک جلوبەرگی پاڵەوانانی نێو فیلمەکانیان پۆشیوە و چوونەتە نەخۆشخانەکە، ئەوان دەیانەوێت ببنە خەمڕەوێنی منداڵە نەخۆشەکان.